Apora Logo

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ، ئەگەر ئێران گەرووى هورمز دابخات هەڵەیەکى گەورە دەکات

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ، ئەگەر ئێران گەرووى هورمز دابخات هەڵەیەکى گەورە دەکات

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ، ئەگەر ئێران گەرووى هورمز دابخات هەڵەیەکى گەورە دەکات

23/6/2025

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا داواى لە چین کردووە، ئێران رازی بکات لە کاردانەوەى هێرشەکانى وڵاتەکەى بۆسەر وێستگە ئەتۆمییەکانى ئێران گەرووى هورمز دانەخات

مارکۆ روبیۆ بە تۆڕى هەواڵى فۆکس نیوزى راگەیاندووە، داوا لە حکومەتى چین دەکات پەیوەندى بە ئێرانەوە بکەن بۆ ئەوەى گەرووى هورمز دانەخات

ئەوەشى بەبیرهێناوەتەوە کە چین بەشێوەیەکى سەرەکى بۆ دابینکردنى نەوت پشت بەو گەرووە دەبەستێت

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا باسیلەوەشکردووە، ئەگەر ئێران گەرووى هورمز دابخات هەڵەیەکى گەورەتر دەکات و دەبێتە هۆى لەناوبردنى ئابوورى خۆى و لە دۆخێکى لەو جۆرەدا، وەک ئەمریکا بژاردەى خۆيان هەیە

مارکۆ روبیۆ، بەپێویستى دەزانێت وڵاتانى دیکە ئەوە لەبەرچاو بگرن کە لە ئەگەرى داخستنى گەرووى هورمز، لە ئابووریى ئەمریکا زیاتر زیان بە ئابوورى ئەوان دەگات، داواشیکردووە، لە دۆخێکى لەو شێوەیەدا پێکەوە وەڵامى ئێران بدرێتەوە

پەکین پەیوەندى بەهێزى لەگەڵ تاران هەیە و هاوشانى رووسیا و زۆرینەى وڵاتانى عەرەبى سەرکۆنەى هێرشەکانى ئەمریکاى بۆ سەر ئێران کرد


;