Apora Logo

لە سوریا مووچە بە رێژەی 200% زیادکرا

لە سوریا مووچە بە رێژەی 200% زیادکرا

لە سوریا مووچە بە رێژەی 200% زیادکرا

23/6/2025

بەپێی مەرسوومێکی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە، مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی سوریا بە رێژەی 200% بەرزکرایەوە.

بەپێی مەرسوومێکی سەرۆکایەتیی سوریا، کە لە رۆژی یەکشەممەوە دەرچووە، بڕیاری زیادکردنی مووچە، فەرمانبەرانی شارستانی، سەربازیی، كارمەندانی كۆمپانیا و دامەزراوەكانی كەرتی گشتیی و یەكە كارگێڕییەكان كەرتی هاوبەش ئەوانەی كە رێژەی پشكداریی دەوڵەت تێیاندا 50% ی سەرمایەكەیەتی دەگرێتەوە.

هەر بەپێی مەرسوومەکە، زیادكردنی مووچە لە سوریا سەرجەم فەرمانبەرانی کاتی و کارمەندانی رۆژانەكانەش دەگرێتەوە.

مەرسوومی سەرۆکایەتیی سوریا لەلایەن ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتیی وڵاتەکە واژوو کراوە، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوی هاوڵاتییانی وڵاتەکە.


;