ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە حسێن خەلیل یاریدەدەری تایبەت و کەسیی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی پێشووی حزبوڵڵا و کوڕەکەی لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کوژراون.
سەرچاوە جیاوازەکان باسیان لەوە کردووە کە پاسەوان و یاریدەدەری ئەمینداری گشتی پێشووی حزب للە لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کوژراوە، لەگەڵ میدار ئەلموسەوی سەرکردەیەکی دیار لە کەتیبەی سەید شوهادەی عێراق.
بەپێی میدیاکانی لوبنان، حوسێن خەلیل ناسراو بە "ئەبو عەلی خەلیل" لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کوژرا کە ناوچەیەکی نزیک سنووری ئێران و عێراقی کردە ئامانج لە کاتێکدا خەلیل و کوڕەکەی و پیاوێکی عێراقی دەپەڕینەوە بۆ ناو خاکی ئێران. دەوترێت هەرسێکیان لە هێرشە ئاسمانیەکەدا کوژراون.
حەسەن نەسروڵڵا لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کە بارەگاکەی لە بەیروت کردبوە ئامانج ، کوژرا .
لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هەستانەوەی شێر لە هەفتەی ڕابردووەوە، ئیسرائیل چەندین سەرکردەی سەربازی و زانای ئەتۆمی ئێرانی لەناوبردووە