پنتاگۆن: تا ئێستا هیچ فەرمانێک دەرنەچووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دژی ئێران بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بی-٢.
بەرپرسێکی پنتاگۆن ڕۆژی شەممە (٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥) ڕەتیکردەوە کە هیچ فەرمانێک بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئێران بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری ستراتیجی بی-٢ دەرچووبێت.
ئەو بەرپرسە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە "ئەو ڕاپۆرتانەی باسیان لە جوڵەی نزیکەی ئەم بۆمب هاوێژانە کردووە بەرەو ئامانجەکانی ناو ئێران 'نادروستن'".
جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەمریکا بە وردی چاودێری پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکات، بەڵام لە ئێستادا ڕێنمایی بۆ ئەنجامدانی هیچ هێرشێکی لەو شێوەیە دەرنەکردووە".
وتەکانی ئەو بەرپرسەی پنتاگۆن لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا لە دوای زنجیرەیەک پێشهاتی مەترسیدار لە نێویاندا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە هەستیارەکانی ئێران و هەڕەشەکردن لە وەڵامەکانی ئێران و هۆشدارییەکانی تاران کە هەر جۆرە پشتیوانییەکی سەربازی بۆ ئیسرائیل بە ئامانجێکی شەرعی هەژمار دەکرێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، زیادبوونی چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەدیکرا، لەوانە جێگیرکردنی سیستەمی بەرگریی زیادە لە کەنداو و دانانی شوێنی هەندێک لە بەرگری ئاسمانی. ئەم چوارچێوەیە وایکردووە زۆرێک لە چاودێران پێشبینی هەنگاوێکی سەربازیی نزیک بکەن، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لەوە دەکەن فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی بی ٢ خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەنجامدانی ئەرکی هێرشبەری. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە لەلایەن پنتاگۆنەوە ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی بدرێت بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانە.