Apora Logo

دەنگی ناڕازی لە پەرلەمانی کوردستان دژی برسی کردنی فەرمانبەران بەرز بۆوە

دەنگی ناڕازی لە پەرلەمانی کوردستان دژی برسی کردنی فەرمانبەران بەرز بۆوە

ئەمڕۆ شەممە (21ی حوزەیرانی 2025)، سەباح حەسەن، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ، بانگەوازێکی بەپەلەی ئاراستەی حکومەتی فیدراڵی کرد و داوای چارەسەری ڕیشەیی بۆ قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات

21/6/2025


ئەمڕۆ شەممە (21ی حوزەیرانی 2025)، سەباح حەسەن، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ، بانگەوازێکی بەپەلەی ئاراستەی حکومەتی فیدراڵی کرد و داوای چارەسەری ڕیشەیی بۆ قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات، کە بە وتەی خۆی بووەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بژێوی هەزاران خێزانی کورد.

حەسەن بە (بەغداد تودەی)ی ڕاگەیاند، "بەردەوامی سیاسەتی برسیکردنی سیستماتیکی دژ بە خەڵکی کوردستان جێگای قبوڵکردن نیە و نامرۆڤانەیە"، جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی "دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا و دادپەروەرانە بۆ پرسی مووچە، بەتایبەتی کە فەرمانبەران لە باقی پارێزگاکانی عێراق دەستیانکردووە بە وەرگرتنی مووچەی مانگی حوزەیران، لەکاتێکدا فەرمانبەرانی هەرێم هێشتا لە مووچەی مانگی ئایاردا بێبەشن".


ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێستا دەرفەتەکە پێگەیشتووە، دوابەدوای دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک لە ئەندامانی دادگای فیدراڵی، هەروەها هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرکردایەتی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەبێت هەنگاو بنێن بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە هەستیارە، کە کاریگەری لەسەر ژیان و چارەنووسی هەزاران هاوڵاتی کورد هەیە".


ئەو پەرلەمانتارە کوردە جەختی لەوە کردەوە کە "پێویستە پەرلەمانی عێراقیش دانیشتنێکی نائاسایی و چارەنووسساز بۆ گفتوگۆکردن و چارەسەرکردنی ئەم پرسە هەڵپەسێردراوە ئەنجامبدات، ناکۆکی سیاسی یان ململانێی دارایی نەهێڵێتەوە"، داوای کرد بەرژەوەندی گەل زاڵ بێت بەسەر هەموو ڕەچاوکردنی دیکەدا.


هاوکات، قەیرانی مووچە لە هەرێمی کوردستان لەناو توڕەیی و ناڕازیبوونی گشتی بەردەوامە، هیچ چارەسەرێکی ڕوون بۆ کۆتاییهێنان بە ئازاری ئەو فەرمانبەرانە نییە کە مانگ لە دوای مانگ ڕووبەڕووی بارودۆخی سەختی ژیان دەبنەوە.

قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ چەند ساڵێک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و بەهۆی گرژییە سیاسی و داراییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا بەتایبەتی سەبارەت بە دابەشکردنی داهاتی نەوت و نانەوتی و بودجەی فیدراڵی بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە.

;