بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پەلە لە خۆتۆمارکردن بکەن، چونکە تەنیا دوو هەفتە مۆڵەت بۆ کاراکردنی پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک ماوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر بڵاویکردەوە، کە هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر و دەوروبەری ئاگاداردەکاتەوە، تەنیا ماوەی دوو هەفتە مۆڵەت ماوە بۆ کاراکردنی پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک.
هاوکات، داواش لە هاوڵاتییان دەکات پەلە لە خۆتۆمارکردن بکەن، تاوەکو لە وەرگرتنی بەشە خۆراکییەکانیان بێبەش نەبن.