Apora Logo

لە بەیانیەوە ئینتەرنێت دەوەستێت.

لە بەیانیەوە ئینتەرنێت دەوەستێت.

سبەینێ رۆژی یەکشەممە ٢٢ی حوزەیران لە کاتژمێر (٦:٣٠ تا ٧:٤٥ ) بەیانی هێڵەکانی ئینتەرنێت بەهۆی دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەوەستێت

21/6/2025

 



بە هەمان میکانیزمی پێشوو، تەنها لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان هێڵەکانی ئینتەرنێت و هەموو جۆرە نامەیەکی (MMS) دەبردڕێت ،

بڕیارە بەیانی یەکشەممە ٢٢-٦-٢٠٢٥ تاقیکردنەوەکان دەست پێ بکەنەوە بەو هۆیەوە لە کاتژمێر (٦:٣٠)ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر (٧:٤٥)ی بەیانی ئینتەرنێت لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەوەستێت.

ئەو شوێنانەشی کە دیاریکراون کە پێویستە لە هەموو حاڵەتێکدا خزمەتگوزاری ئینتەرنێتیان هەبێت، بریتین لە :

١- سەنتەری زانیاری هەژماری من، لە گەڕەکی (٣٢)ی پارک.

٢- سەرجەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM).

٣- سەرجەم بانکەکان.

٤- فرۆکەخانەکانی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی.

٥- داتا سەنتەری (پرۆژەی ڕوناکی) و (پێوەری زیرەک).

ئامانج لەبڕینی خزمەتگوزاری ئینتەر نێت، ساڵانە لەسەر داوای فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمە بۆ رێگری کردن لە دیاردەی گزی(غش) یان هەر هەوڵێکی دیکەی نا یاسایی لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکاندا..

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن



;