Apora Logo

بەرپرسێکی ئێرانی : شوێنی ماددە ئەتۆمیەکانمان نهێن و پارێزراوە

بەرپرسێکی ئێرانی : شوێنی ماددە ئەتۆمیەکانمان نهێن و پارێزراوە

بەرپرسێکی ئێرانی: سەرجەم ماددە ئەتۆمییە پیتێنراوەکان گواستراونەتەوە بۆ "شوێنە سەلامەتەکان".

19/6/2025

بەرپرسێکی ئێرانی: سەرجەم ماددە ئەتۆمییە پیتێنراوەکان گواستراونەتەوە بۆ "شوێنە سەلامەتەکان".

 


موحسین ڕەزایی، ئەندامی ئەنجومەنی تێگەیشتنی ئیستحقاقی، ڕۆژی پێنجشەممە 19ی حوزەیرانی 2025 ڕایگەیاند، سەرجەم ماددە پیتێنراوەکانی ناو ڕیاکتۆرە ئەتۆمییەکانی ئێران "گواستراوەتەوە بۆ شوێنە سەلامەتەکان


وتیشی ئێمە هێشتا ڕوومان لە هاوڕێکانمان نەکردووە، و تەکنەلۆژیای مووشەکی مۆدێرنمان بەکارنەهێناوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژێکی تاریک چاوەڕێی نەتانیاهۆ و سوپای ئیسرائیل دەکات.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆردومانی ڕیاکتۆری ئاوی قورسی ئاراکی کرد، جگە لە هێرشی دووەم کە لە ماوەی شەوێکدا دامەزراوەی پیتاندنی نەتەنز و دەیان شوێنی دیکەی سەربازیی ئێرانی کردە ئامانج، بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا کە ئامانج لێی لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بوو لەو شەڕەی کە پێی ناوەتە حەوتەمین ڕۆژی خۆیەوە.

a

;