Apora Logo

بەرپرسێکی ئیسرائیلی : تا ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ئەمریکا بڕیاری پشتیوانی کردنی ئیسرائیل دەدات

بەرپرسێکی ئیسرائیلی : تا ٤٨ کاتژمێری داهاتوو  ئەمریکا بڕیاری پشتیوانی کردنی ئیسرائیل دەدات

به پێی ڕاپۆرتی تایمز ئۆف ئیسرائیل، به ڕپرسێکی ئیسرائیلی ڕۆژی پێنج شه ممه ڕایگه یاند کە تەلئەبیب هێشتا پێشبینی ده کات ئه مریکا له ماوه ی ٢٤ بۆ ٤٨ کاژێردا په یوه ندی به هێرشه کانی دژ به ئێران بکات.

19/6/2025

به پێی ڕاپۆرتی تایمز ئۆف ئیسرائیل، به ڕپرسێکی ئیسرائیلی ڕۆژی پێنج شه ممه ڕایگه یاند کە تەلئەبیب هێشتا پێشبینی ده کات ئه مریکا له ماوه ی ٢٤ بۆ ٤٨ کاژێردا په یوه ندی به هێرشه کانی دژ به ئێران بکات.

ئەو بەرپرسە بە ڕۆژنامەکەی وتووە "چاوەڕوانی ئەوەیە بەشداری بکەن، بەڵام کەس فشاریان لەسەر ناکات، دەبێت خۆیان بڕیاری خۆیان بدەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا دەزانین.

ئەمریکا یارمەتیمان دەدات

هەر ئەمڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل پشتگیری لە هەر بڕیارێک دەکات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بیدات، بە "دۆستی گەلی جولەکە و دەوڵەتی ئیسرائیل" وەسفی کرد.


ناتانیاهۆ هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ترەمپ پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل دەکات دژی ئێران. ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمریکا هاوکاریمان دەکات و بەشداری دەکات لە پاراستنی ئاسمانیمان"، ئاماژەی بەوەشکرد، "فڕۆکەوانەکانی بە یاوەرییەوە فڕۆکە ئیسرائیلییەکان لە ئاسماندا دەڕۆن".


"گڵۆپی سەوز"

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاندووە، ترەمپ "گڵۆپی سەوزی بۆ پلانەکانی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران هەڵکردووە"، بەڵام دەرکردنی فەرمانی کۆتایی دواخستووە بۆ ئەوەی دیاری بکات کە ئایا تاران دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەبێت یان نا.

بەڵام سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە وەڵامی ڕۆژنامەکەی دایەوە و گوتی "هیچ بیرۆکەیەکیان نییە بۆچوونی ئەو لەبارەی ئێران چییە".


ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هەردوو وڵات پێی ناوەتە حەوتەمین ڕۆژی خۆیەوە. لە 13ی حوزەیرانەوە ئیسرائیل زنجیرەیەک هەڵمەت و هێرشی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئێران دەستپێکردووە و شوێنی سەربازی و شوێنی هەڵدانی مووشەک و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کردۆتە ئامانج.

هەروەها دەیان فەرماندەی باڵای سەربازی ئێرانی تیرۆر کرد، هەروەها لانیکەم ١٠ زانای ئەتۆمی تیرۆر کرد.

لە بەرامبەردا تاران مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەرەو ئیسرائیل هەڵدا و هەڕەشەی زیاتری لێکرد.

.



;