بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە پایتەختی ئێران چۆڵکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی بەردەوامی پەرەسەندنی دوایین هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران چۆڵکرا.
شایەنی باسە، محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، هێرشە ئاسمانییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق ناساند.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، لە هەفتەی رابردوودا، بەرەبەیانی رۆژی هەینی ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و ناوەندە ئەتۆمی و سەربازییەکانی کردە ئامانج ، زیاتر لە ١٠ فەرماندەی باڵای سەربازیی و زانای ئەتۆمی ئێران کوژران، لە وەڵامی ئەوەشدا، ئێران بە مووشەکی بالیستیک هێرشی بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد، تا ئەمڕۆش شەڕ و بۆردوومانکردنی یەکدی بەردەوامە.