گروپى (جونجیشکى دارند) یکە بە "باڵندەى نێچیر" ناسراون هێرشێکى ئەلیکترۆنیان بۆسەر یەکێک لە بازاڕەکانى بۆرسەى دراوى ئەلیکترۆنى ئێران ئەنجامداوە و دواتریش ئەنجامدانى کارەکەیان لە ئەستۆ گرتوە.
هێرشەکە لە رۆژى رابردو ئەنجامدراوە بۆسەر پێگەى نۆبیتێکس کە یەکێکە لە گەورەترین سەکۆکانى ئاڵوگۆڕى دراو لە وڵاتى ئێران و زیاتر لە 90 ملیۆن دۆلارى ئەلیکترۆنى وڵاتەکەیان تێکشکاندوە.
گروپەکە لە پەیامێکدا دەڵێت: ئەم پێگەیەى بە ئامانجیان گرتوە، لەلایەن حکومەتى ئێرانەوە بەکاردەهێنرێت بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان و پارەدارکردنى ئۆپەراسیۆنە نایاساییەکان لە تەواوى جیهان.
گروپى جۆنجیشکى گروپێکى هاککردنن و مێژویەکیان لەگەڵ هێرشە ئەلیکترۆنییەکان هەیە کە دەکرێنەسەر ئێران، لە ساڵى 2021 بەهۆى هێرشێکى ئەلیکترۆنى ئەمانەوە کارى وێستگەکانى بەنزین لە بەشێکى زۆرى وڵاتەکە وەستا و لە ساڵى 2022ش هێرشێکى دیکەیان بوەتە هۆى ئەوەى کارگەى پۆڵاى وڵاتەکە بسوتێت و زیانێکى زۆرى لە ئێرانداوە.
تا ئێستا بە فەرمی ئیسرائیل خاوەندارێتى ئەم گروپەى رانەگەیاندوە، بەڵام بەردەوام میدیاکانى وڵاتەکە وەک بەشێک لە ئیسرائیل ناویان دەبەن.