ئەم بەیانییە بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران، دووبارە زەنگی ئاگادار کردنەوە لە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل لێ درایەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوێکیش زیاتر لە 30 کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی 6ـی 2025، فەرماندەی بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل ڕایگەیاند "زەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەند ناوچەیەک لێ دراوە و ئێران بە 25 مووشەک و درۆن شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانی کردە سەر تەلئەڤیڤ و حەیفا.
هەروەها سوپای ئیسرائیل دەڵێت: ڕێگریی لە موشەکەکانی ئێران لە تەلئەبیب و حەیفا دەکەین.
کەناڵی 12ـی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، مووشەکەکانی ئێران شوێنە سەربازییەکانی تەلئەبیب و حەیفا بۆمباران دەکەن.
دوای هەڵدانی مووشەکەکانی ئێران دەنگی تەقینەوە لە تەلئەبیب و حەیفا بیستراوە، باڵەخانەیەک لە 'بئر ئەلسەبع' لە باشووری ئیسرائیل داڕما و تێیدا سێ کەس کوژران و نزیکەی 30 برینداریش هەیە.
نەخۆشخانەی سورۆکای ئەو وڵاتەش دەڵێت: "یەکێک لە مووشەکەکان بەر نەخۆشخانەکە کەوتووە کە تایبەتە بە بریندارانی سوپا و داوای هاوکاری و فریاکەوتنی زیاتری نەخۆشخانەکانی دیکەمان کردووە