Apora Logo

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕەنگە ڕژێمی ئێستای ئێران بکەوێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕەنگە ڕژێمی ئێستای ئێران بکەوێت.

ترەمپ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە ، ئیسرائیل "زۆر باش کاردەکات"، ئاماژەی بەوەشکرد، "هێشتا بڕیاری کۆتاییم نەداوە" سەبارەت بە لێدانی ئێران، ئاماژەی بەوەشکرد "گەیشتن بە ڕێککەوتن زیاتر دوورە".

18/6/2025


ترەمپ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە ، ئیسرائیل "زۆر باش کاردەکات"، ئاماژەی بەوەشکرد، "هێشتا بڕیاری کۆتاییم نەداوە" سەبارەت بە لێدانی ئێران، ئاماژەی بەوەشکرد "گەیشتن بە ڕێککەوتن زیاتر دوورە".


ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، "ڕەنگە ڕووخانی ڕژێمی ئێستای ئێران ڕووبدات"، جەختی لەوە کردەوە کە دەرگای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئێراندا دانەخستووە و " و ئەگەری هەیە بگەینە ڕێککەوتن " .

ناوبراو وتیشی: لایەنگرانی من نایانەوێ ببینن ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت.


پیت هێگسث وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە بە سیناتۆرەکانی ڕاگەیاند کە پنتاگۆن بژاردەی ئەگەری پێشکەش بە سەرۆک ترامپ کردووە سەبارەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران.


هێگسێت لە درێژەی قسەکانی خۆیدا لەبەردەم لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی پیران ڕوونی کردەوە کە زۆرترین پاراستنی هێز بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابین دەکرێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ بیر لەوە دەکاتەوە کە ئایا بۆمبێکی "بنکەر شکێن" بۆ ئیسرائیل دابین بکات بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر دڵی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، کە پێویستی بە فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان دەبێت کە فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری دزێوی (بی ٢) بفڕێنن.


;