میدیا نێودەوڵەتییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە (18ی حوزەیرانی 2025)، شاندێکی ئێرانی گەیشتە مەسقەتی پایتەختی عومان، لە هەوڵەکانی دانوستان لەسەر مەلەفی ئەتۆمی ئێران و شەڕی بەردەوامی نێوان ئێران و ئیسرائیل، دوای هێرشە بەردەوامەکانی ئەم دواییانە بۆ سەر ئێران لە هەینی ڕابردووەوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە "شاندەیەکی دانوستانکاری ئێرانی گەیشتووەتە عومان"، بەبێ ئەوەی وردەکاری لەبارەی ژمارەی ئەندامانی شاندە ئێرانیەکە بخاتەڕوو و ئایا شاندێکی ئەمریکی هاوتا دەبێت یان نا.
ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێمە وادەیەکمان بە ئێران داوە لەکاتێکدا ڕووبەڕووی کێشەی زۆر دەبێتەوە و دەبێت دانوستان بکەن.
لەلایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ، عەلی خامنەیی، ڕێبەری رابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دووپاتی کردەوە کە ئێران هیچ هێرشێک بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی پشتگوێ ناخات و هێزە چەکدارەکانی لە ئامادەباشیدان.
خامنەیی لە تەلەفزیۆنی ئێران، وتی: میللەتی ئێران لە بەرامبەر ئەو شەڕەی بەسەریدا سەپێنراوە، چەقبەستوو دەبێت، هەروەک چۆن لە بەرامبەر ئەو ئاشتییەی بەسەریدا سەپێنراوە، پتەو دەبێت. ناوبراو زیاتر دوا و وتی: مرۆڤە زیرەکەکان کە ئێران و گەلەکەی و مێژووەکەی دەناسن هەرگیز بە زمانی هەڕەشە قسە لەگەڵ ئەم میللەتە ناکەن، چونکە نەتەوەی ئێران تەسلیم نابێت، ئەمریکییەکان دەبێ بزانن کە هەر دەستێوەردانێکی سەربازی ئەمریکا بێ گومان زیانی قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە.