ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی، وتی، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هیچ بڕیارێکی لەسەر ئێران نەداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ تیمی ئاسایشی نەتەوەیی بەبێ گەیشتن بە بڕیارێكی یەكلاكەرەوە، کۆتایی پێهێنراوە، ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێرانیش لە پەرەسەندنی بەردەوامدایە.
هاوکات، پێشتر کۆشکی سپی وتبووی، گفتوگۆکان لە ژووری ئۆپراسیۆنەكان، لە بارەگای حکومەت لە واشنتۆن، كە نزیکەی کاتژمێر و نیوێکی خایاندووە، كۆتایی هاتووە، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک بڵاوبكاتەوە.