Apora Logo

ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوەو پرسی مووچە لە كارنامەیدا نییە

ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوەو پرسی مووچە لە كارنامەیدا نییە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی کارنامەی کۆبونەوەکە باسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناکرێت.

18/6/2025


ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی حوزەیرانی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە لە تەوەری یەکەمدا، دواین شەڕ و ئاڵۆزی و پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی تاتوێدەکرێت.


لە بڕگەی دووەمدا پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە درێژكردنەوەی كاركردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیی هاتوچۆ بە ڕێژەی 20% بۆ شەش مانگی دیكە (1ی تەمووزی 2025 تا 31ی کانوونی یەکەمی 2025) گفتوگۆ دەكرێ.


لە بڕگەی سێیەمدا، بەدواداچوون دەكرێت بۆ بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ژمارە 159 لە ڕێكەوتی 19ی ئاداری 2025 تایبەت بە دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژی پزیشكیی گشتی و خستنەڕووی وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەسەر ئەم بابەتە بە نووسراویان ژمارە 1162 لە 9ی نیسانی 2025.


;