هەندێک کورسی چۆڵە. جانتاکان لەبەردەم هەندێکدا کەڵەکە بوون. گوڵی گۆزە و شتە بچووکەکان و بالیفەکان بە ڕێکوپێکی ڕێکخراون، پەردەکان داخراون.
ئەمە ناونیشانی ڕەوتێکی کاریگەرە کە لە گۆشەکانی سۆشیاڵ میدیای فارسەکاندا دەسوڕێتەوە: "دواین وێنەی ماڵەکە".
ئەو کەسانەی کە لە شاری تاران دەچنە دەرەوە و لە ترسی جەنگ و ماڵوێرانی ماڵ و شارەکەیان بە جێ دەهێڵن هەڵمەتێکیان دەستپێکردوە بە ناوی " دواین وێنەی ماڵەکە " کە گوزارشت لەوە دەکات ماڵەکان چۆڵ دەکرێن وەک ئەوەی هیچ هەلێکی گەڕانەوەیان نەبێت
ئەو وێنانەی خەڵک پێش داخستنی دەرگاکانیان و جێهێشتنی شارەکانیان بڵاویانکردەوە...
لەم وێنانەدا کە تەنها پێش ئەوەی شارەکە بەجێبهێڵن بڵاوکراونەتەوە، خەڵک ئەوەی بەجێی دەهێڵن تۆماری دەکەن