Apora Logo

ترامپ داوا لە ئێران دەکات بەبێ مەرج خۆی رادەست بکات

ترامپ داوا لە ئێران دەکات بەبێ مەرج خۆی رادەست بکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە (17ی حوزەیرانی 2025) داوای لە ئێران کرد "بەبێ مەرج" خۆی ڕادەست بکات.

17/6/2025

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە (17ی حوزەیرانی 2025) داوای لە ئێران کرد "بەبێ مەرج" خۆی ڕادەست بکات.

ترامپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیال نووسیویەتی "تەسلیمبوونی بێ مەرج"، دواتر ئاماژەی بەوەشکردووە، سەبرمان لەگەڵ ئێراندا تەواو دەبێت.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕێبەری مەزن ئامانجێکی ئاسانە و ئێمە لەناوی نابەین، لانیکەم بۆ ئێستا نا. ئێمە بە تەواوی دەزانین ڕێبەری مەزن لە کوێی ئێران خۆی حەشارداوە.

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی: ئێمە نامانەوێت مووشەک ئاراستەی خەڵکی سڤیل و سەربازانی ئەمریکی بکرێت و سەبرمان بەرەو تەواوبوون دەڕوات.

ئاکسیۆس لە زاری کاربەدەستانی ئەمریکاوە ڕایگەیاندووە کە ترامپ بە جددی بیر لە بەشداریکردن لە شەڕ و دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و بەتایبەت دامەزراوەی قەڵادارکراوی فۆردو دەکاتەوە.

هەروەها ماڵپەڕەکە بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و دامەزراوە سەربازییەکە پێیان وایە کە ڕەنگە بەم زووانە ترەمپ بچێتە ناو شەڕەوە بۆ بۆردومانکردنی دامەزراوەی فۆردۆ.

ترامپ ماوەیەکی کەم لەمەوبەر نووسیبووی "ئێستا کۆنترۆڵی تەواو و تەواوی ئاسمانەکانی سەرووی ئێرانمان هەیە".


ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران سیستمی بەدواداچوونی ئاسمانی باش و کەرەستەی بەرگریی دیکەی هەبوو ، بەڵام بەراورد ناکرێن بە ئامێری دروستکراو و دیزاینکراو و دروستکراوی ئەمریکی، هیچ کەسێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باشتر ئەو کارە ناکات.

ئەم لێدوانانە نوێنەرایەتی پەرەسەندنێکی بەرچاو و بێ وێنەی قسەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران دەکات لە نێوان پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، و هەڕەشەی زیاتر ناسەقامگیری ناوچەکە دەکەن.



;