به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل گه‌شته‌ئاسمانیه‌كانی عیراق به‌ته‌واوی داخران ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی بۆ گه‌شت و چاره‌سه‌ری پزیشكی و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به میكانیزمی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه ژیار جه‌لال به‌ڕیوه به‌ری كۆمپانیافینێكس به ئاپۆڕا نیوزی ڕاگه‌یاند ته‌نها به دوو ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان ڕێگای یه‌كه‌م ڕێگای توركیایه كه ده‌بێت ئه‌و گه‌شتیارانه ڤیزای ترانزێت وه‌ربگرن و بچنه خاكی توركیا پاشان به‌ریگای وشكانی بێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ڕێگای دووه‌میش ڕێگای فڕۆكه خانه‌ی به‌صره‌یه كه له ئێستادا گه‌شته‌كانی له كاتژمێر چواری به‌یانی بۆ ده‌ی شه‌و كراوه‌یه ژماره‌ی ڕیحله‌كانی زۆر كه‌مه‌و داواكراوه زیاد بكرێت
سه‌باره‌ت به تكتی فڕۆكه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه پێشتر تكتیان بڕێوه و له ئێستادا ناتوانن گه‌شتی پێبكه‌ن ژیار جه‌لال وتی به‌شێكی زۆری هێڵه ئاسمانیه‌كان قه‌ره‌بوی گه‌شتیاران ده‌كه‌نه‌وه و به‌شێكی تری هێڵه ئاسمانیه‌كانی تر قه‌ره‌بو ناكه‌نه‌وه به‌ڵام ده‌توانن گه‌شته‌كانیان بۆ دوا بخه‌ن
هه‌رچی ئه‌و هاوڵاتیانه‌شه كه تائێستا گه‌شتیان نه‌كردوه و به‌ڵام ڤیزه و تكتی فڕۆكه‌یان ئاماده‌كردووه ئه‌وه ده‌بێت یان گه‌شته‌كانیان دوابخه‌ن یان داوای قه‌ره‌بوی كه‌نسڵ كردنه‌وه‌ی تكته‌كانیان بكه‌ن