Apora Logo

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: مۆڵەتی سەرجەم پزیشکان و پەرستاران هەڵوەشێندرایەوە

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: مۆڵەتی سەرجەم پزیشکان و پەرستاران هەڵوەشێندرایەوە

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: مۆڵەتی سەرجەم پزیشکان و پەرستاران هەڵوەشێندرایەوە

17/6/2025

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایدەگەیەنێت، مۆڵەتی سەرجەم پزیشک و پەرستاران لە سەرتاسەری ئێران هەڵوەشێندرایەوە و پێویستە لە ئامادەباشیی بەردەوامدابن.

سەجاد رەوەزی، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، وەزارەت جەختیکردووەتەوە، پێویستە تەواوی ناوەندە پزیشکییەکان لە سەرتاسەری وڵات، لە ئامادەباشیی بەردەوامدابن بۆ هەر رووداوێکی لەناکاو، رێنمایی تەواویش دراوەتە پزیشکان و پەرستاران، بۆ ئەو کاتانەی برینداری بەکۆمەڵ دەهێندرێن بۆ نەخۆشخانەکان.

وتیشی، بەپێی بڕیاری وەزارەت، دابینکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی لە ناوەندە حکومی و تایبەتییەکان کە بریندارانی بۆردومانەکان وەردەگرن، پێویستە بێبەرامبەر بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم مۆڵەتی پزیشکان و پەرستاران هەڵوەشاوەتەوە و داوایان لێکراوە، بەردەوام ئامادەبن لە ناوەندە پزیشکییەکان، جگە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، بە رەوشتبەرزی و رێزێکی زۆرەوە مامەڵە لەگەڵ بریندارەکان بکەن.


;