Apora Logo

نرخی نازناوی مۆندیالی یانەکان خەیاڵیە

نرخی نازناوی مۆندیالی یانەکان خەیاڵیە

بەهای جامی نازناوی مۆندیالی یانەکان 20 ملیۆن دۆلارە و کێشەکەی نزیکەی 20 کیلۆیە

17/6/2025

لە ئێستادا جامی جیهانی یانەکان بە شێوازە نوێیەکەی لە وڵاتی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت بە بەشداری 32 یانە و تەنانەت جامێکی نوێی بۆ دروستکراوە کە وبەتە جێگای پرسیاری هەمووان لەڕووی کوالێتییەوە.

فیفا رایگەیاندووە، جامێکی نوێیان دروستکردووە بۆ پاڵەوانێتی مۆندیالی یانەکان بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای زەرەنگەری جیهانی تیفانی ئێندکو کە لەرێگەی ئەوانەوە دیازین کراوە.

ئاماژەیان بەوەداوە، جامەکە لە ئەلەمنیۆمی ئاڵتونی عەیارە 24 دروستکراوە و کێشەکەی 19 کیلۆ و 500 گرامە، جگە لەوەش بەرزییەکەی 61 سانتیمەترە، جگە لەوەش بە 13 زمانی جیاواز رازاوەتەوە.

فیفا دوپاتیکردووەتەوە کە لە دیزاینی جامەکە وێنەی چەندین یاریگای تیادایە لەگەڵ ئامێری جۆراوجۆری تۆپی پێ کە نەریتی یاریگا بەناوبانگەکان دەبینرێت، تەنانەت جامەکە دەتوانرێت شێوەکەی لە تەختەوە بگۆڕێت بۆ گۆشەیی.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانیش بێت، جامی مۆندیالی یانەکان گرانبەهایە و نرخەکەی بە 20 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنن بەهۆی ئەو کەرەستانەی تیایدا بەکارهاتوون، لە کاتێکدا نرخی جامی پێشووی مۆندیالی یانەکان تەنها 200 هەزار دۆلار بووە و کێشەکەشی پێنج کیلۆگرام بووە.

پێشتریش ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا ئاشکرایکردبوو کە بەڵێنیان داوە جامی مۆندیالی یانەکان پێویستە گشتگیر و جیاواز بێت هەروەک خودی پاڵەوانێتییەکە.


;