Apora Logo

باشترین جۆرەكانی خۆراك لە هاوین بۆ منداڵان

باشترین جۆرەكانی خۆراك لە هاوین بۆ منداڵان

باشترین جۆرەكانی خۆراك لە هاوین بۆ منداڵان

17/6/2025

چەند ڕێنمیاییەكی گرنگ :

وەرزی هاوین بە هۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە؛ منداڵان پێویستیان بە خواردنی كۆمەڵێك خۆراك هەیە لە پێناو تەندروستیەكی باشتر تا دووربن لە وشك بوونەوەو تاو بێهیزی و كەمی ڤیتامین و كانزا گرنگەكان.

باشترین خۆراك لە هاویندا بۆ منداڵان :

1. شووتی.

2. ماست.

3. هێلكەی كوڵاو.

4. گەنمەشامی؛ بە برژاوی یان كوڵاوی.

5. هەرمێ و قەیسی و كاڵەك و مزرە سێوو هەڵوژە.

6. ماسی برژاو.

7. توو و شاتوو و ترێ و هەنجیر.

چەند ڕێنمیاییەكی گرنگ :

1. پێدانی سێ ژەمی سەرەكی بە تایبەت ژەمی بەیانی؛ پێویستە پێش سەعات هەشت و سێ چارەك خورا بێت.

2. كەم كردنەوەی خواردنە خراپەكان : وەك ساردەمەنی؛ پێویستە هەفتەی دووجار زیاتر نەدرێت بە منداڵان و شەوان نەیخۆن؛ باشترە نەیخۆن، بەڵام زەحمەتە.

3. خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو لە نێوان ژەمەكان دوای تەمەنی یەك ساڵ.

4. ئەگەر منداڵەكەت میوەی نەخوراد؛ بۆی بكەی بە شەربەتی فرێش؛ لەگەڵ دوور كەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەكان.

5. ڕۆژانە نیو سەعات بۆ یەك سەعات بچیتە بەر هەتاو لە نێوان سەعات دەی بەیانی بۆ چواری عەسر لەبەر ڤیتامین دی لەگەڵ بەكارهێنانی كرێمی دژە خۆر.

6. دوور كەوتنەوە لە شەونخوونی و درەنگ هەستان.

(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)


;