Apora Logo

ژمارەیەك هاووڵاتی هەرێمی كوردستان دوای گیرخواردنیان لە ئێران گەڕێنرانەوە بۆ هەولێر

ژمارەیەك هاووڵاتی هەرێمی كوردستان دوای گیرخواردنیان لە ئێران گەڕێنرانەوە بۆ هەولێر

ژمارەیەك هاووڵاتی هەرێمی كوردستان دوای گیرخواردنیان لە ئێران گەڕێنرانەوە بۆ هەولێر

17/6/2025

ژمارەیەك هاووڵاتی هەرێمی كوردستان دوای ئەوەی لە دورگەی كیش لە باشوری ئێران گیرخواردبوو گەڕێنرانەوە هەرێمی كوردستان.

سروە رەسوڵ، بەرێوەبەری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، 80 هاووڵاتی هەرێمی كوردستان و عیراق، بەهۆی راگرتنی گەشتی ئاسمانی لە دوورگەی كیش لە ئێران گیریانخواردبوو گەرێنرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

 وتیشی، ئەو كەسانە 76 هاووڵاتی كورد و چوار هاووڵاتی عەرەب بوو، بە كەشتی گەشتیاری لە دوورگەی كێشەوە گەیەنراونەتە بەندەری بەسرەو لەوێشەوە گەرێنراونەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، پرۆسەی گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەش 72 سەعاتی خایاندووە.


;