Apora Logo

بیست دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی رایدەگەیەنن تاکە چارەسەری کێشەو قەیرانەکانی ناوچەکە رێگەی دیپلۆماسی و دیالۆگە

بیست دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی رایدەگەیەنن تاکە چارەسەری کێشەو قەیرانەکانی ناوچەکە رێگەی دیپلۆماسی و دیالۆگە

بیست دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی رایدەگەیەنن: تاکە چارەسەری کێشەو قەیرانەکانی ناوچەکە رێگەی دیپلۆماسی و دیالۆگە

17/6/2025

بیست دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی رایدەگەیەنن:" تاکە چارەسەری کێشەو قەیرانەکانی ناوچەکە رێگەی دیپلۆماسی و دیالۆگە".  

ئەمڕۆ 20 دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی گرژی و ئاڵوزییەکانی ناوچەکە و شەڕی ئێران و ئیسرائیل بڵاوکردەوە و ئیدانەی هێرشەکانی سەر کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکانیان کرد.

لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەیاندا ئەو 20 دەوڵەتە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوەیەکگرتووەکان رەتدەکەنەوە و بەپێویستی دەزانن رێز لە یەکپارچەیی خاک و بنەماکانی دراوسێیەتی بگیرێت و ناکۆکییەکان بە ئاشتییانە چارەسەر بکرێن.

هەروەک ئەو 20 دەوڵەتە نیگەرانن لە هەڵکشانی ناکۆکییەکان بۆ ئاستی مەترسیدار کە سەربکێشێت بۆ نالەباری ئاساییش و ئۆقرەیی ناوچەکە و تەئیکد لە راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەنەوە.

هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا دەوڵەتەکان داوا دەکەن،"بەپەلە هێرش و هەڕەشە دوژمنکارییەکان رابگیرێن و نیگەرانییەکان بڕەوێندرێنەوە، بەجۆرێک بگاتە  زەمینە ئارامی و هێوریی"، داواشدەکەن"بەگرنگییەوە رێز لە ئازادی رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان بگیرێت، لە چوارچێوەی یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەکان و ئارامی و ئاسایشی رێڕەوەکان بپارێزرێن".

راشیدەگەیەنن:"تەنها چارەسەری کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکە لەڕێی دیپلۆماسی و دیالۆگ-ەوە دەکرێت و نابێت ناکۆکییەکان بەڕێگەی سەربازیی چارەسەر بکرێن


;