ئەندامێکی تیمی كوردستانی رێكخراوی (CPT) ڕایدەگەیەنێت" سوپای توركیا، بهچڕی سنوری قهزای ئامێدی تۆپباران كرد".
کامەران عوسمان ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە" تۆپخانەکانی سوپای تورکیا ٤٨ جار سنووری قەزای ئامێدی تۆپباران کرد".
ئەوەشی خستەڕوو، تۆپبارانەکان گوندەکانی مژێ، کەفنە مژێ و سپیندارێ لە بەری گارە و چیای مەتینا لە پشتی گوندەکانی گوهەرزێ و بەلاڤایان لە دەڤەری نهێلێی سەر بە ئامێدی گرتووەتەوە.
کامەران عوسمان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا، هێرش و بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوویان لە کەمی کردبوو، بەڵام بە تۆپبارانکردنی گوندەکانی سنوری قەزای ئامێدی، جارێکی تر سوپای تورکیا دەستیکردەوە بە لەشکرکێشی و هێرشی چڕ بۆسەر هەرێمی کوردستان.