Apora Logo

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: دانیشتوانی تاران بەم نزیکانە باجی هێرشەکانی ئێران دەدەن

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: دانیشتوانی تاران بەم نزیکانە باجی هێرشەکانی ئێران دەدەن

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، دانیشتوانی تارانی پایتەختی ئێران "بەم زووانە باجەکەی دەدەن"، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ مووشەکەکانی ئێران لە تەلئەبیب و شاری حەیفا کەوتنە خوارەوە و لانیکەم پێنج کەسیان کوشت.

16/6/2025

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە

لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا نووسیویەتی؛ ئەو دیکتاتۆرە شانازییە لە تاران گۆڕاوە بۆ تاوانبارێکی ترسنۆک، بە ئەنقەست موشەکەکانی بەرەو بەرەی ناوخۆی مەدەنی ئیسرائیل هەڵداوە لە هەوڵێکدا بۆ ڕاگرتنی (سوپا) لە بەردەوامبوون لە هێرشەکەی، کە ئەمەش تواناکانی لەناو دەبات. "خەڵکی تاران باجەکەی دەدەن، بەم نزیکانەش".


ئەمەش دوای ئەوە دێت کە سوپای ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە هەڵکوتانە سەر بارەگاکانی سوپای قودس کە قۆڵی ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانە لە تاران دەستیپێکردووە.


لە بەیاننامەیەکدا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، "فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی هەڵیانکوتایە سەر بارەگاکانی فەرماندەیی سوپای قودس و سوپای ئێران لە تاران".


دەشڵێت، ئەو بارەگایانە "بۆ پلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی دژ بە دەوڵەتی ئیسرائیل لە ڕێگەی بریکارەکانی ڕێژیمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" کەڵکیان لێ وەرگیراوە.


;