Apora Logo

ئێران هێرشی کردەوە سەر ئیسرائیل

ئێران هێرشی کردەوە سەر ئیسرائیل

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە لایەن ئێرانەوە چەند شوێنێک کەوتوونەتە بەر هێرشێکی نوێی مووشەک،

15/6/2025

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە لایەن ئێرانەوە چەند شوێنێک کەوتوونەتە بەر هێرشێکی نوێی مووشەک، هاوکات تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش ڕایانگەیاندووە کە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاستی وڵاتەکە تووشی لێدانی ڕاستەوخۆ بووە.


سوپای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری لە فەرماندەیی بەرەی ناوخۆ ڕەوانەی ئەو شوێنانە کران کە لە ئیسرائیل بەرکەوتوون دوای دوایین موشەکەکانن کە لە ئێرانەوە هەڵدرابوون".


بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە ڕایگەیاندووە، تیمەکانی فریاگوزاری بەرەو بینایەک لە کەناراوەکان دەڕۆن کە "لێدانی ڕاستەوخۆ"ی لێکەوتووەتەوە.


میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە کە ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە چەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و باکووری ئیسرائیل لێدراوە .


هەروەها شایەتحاڵانی ئاژانسی ڕۆیتەرز هەواڵی بیستنی تەقینەوە لە ئاسمانەکانی سەر تەلئەبیب وقودس وحەیفایان ڕاگەیاندووە.

تەلەفزیۆنی ئێران لە زاری هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە داوای لە ئیسرائیلییەکان کردووە "خۆیان لە ناوچە گرنگەکان بەدوور بگرن".


خزمەتگوزاری ئەمبولانسی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، "مامەڵە لەگەڵ سێ شوێن دەکەین کە موشەکەکان لە حەیفا کەوتوونەتە خوارەوە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو موشەکانە چەند بریندارێک هەبوون.


پێش شەپۆلی نوێی مووشەکەکان، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر دەیان ئامانجی مووشەکی بالیستیک لە ڕۆژئاوای ئێران.


پێشتریش ڕۆژی یەکشەممە، ئیسرائیل شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند ئامانجێک لە تارانی پایتەختی ئێران دەستپێکرد. دواتر ئێران بە هەڵدانی مووشەک لە هەموو بەرەکانەوە وەڵامی دایەوە.


ئەڤیچای ئەدرەعی  وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئیسرائیل بەپێی پلانێکی سیستماتیک کاردەکات بۆ لەناوبردنی هەڕەشە ئەتۆمیەکانی ئێران و مووشەکەکانی بالیستیکی و توانا ستراتیژییەکانی تاران. 

لای خۆیەوە مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، وەڵامدانەوەی تاران بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل "یەکلاکەرەوەتر و توندتر دەبێت


;