Apora Logo

ئیسرائیل داوای لە ئەمریکا کردوە بەشداری لە هێرشەکان بکات بۆ سەر ئێران

ئیسرائیل داوای لە ئەمریکا کردوە بەشداری لە هێرشەکان بکات بۆ سەر ئێران

ۆمپانیای پەخشی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بە فەرمی داوای هاوکاری لە ئەمریکا کردووە بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکەی فۆردۆی ئێران

15/6/2025

 

کۆمپانیای پەخشی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بە فەرمی داوای هاوکاری لە  ئەمریکا کردووە بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکەی فۆردۆی ئێران، هەروەها داوای هاوکاریی ئەورووپای کردووە بۆ بەرگریکردن و ڕێگریکردن لە مووشەکەکانی ئێران.


ئاژانسەکە ڕوونیکردەوە کە ئیسرائیل بەردەوامە لە فشارەکانی ئەمریکا بۆ بەشداریکردن  لە هێرشکردنە سەر ئێران , هەروەها بە فەرمی داوای هاوکاری واشنتۆنی کردووە بۆ بە ئامانجگرتنی ئەو دامەزراوە ئەتۆمییە ژێرزەمینییە.

 


ئاژانسەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا بەنیازی دەستوەردان لە شەڕی نێوان ئێران وئیسرائیلدا نییە، بەڵام پێشبینیان کردووە ئەمشەو (یەکشەممە) لە گفتوگۆیەکی نێوان ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل وهاوتا ئەمریکییەکەی، پیت هاگسێس، ئەو پرسە بوروژێنرێت.


بەرپرسانی ئیسرائیل بە ئاژانسەکەیان ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا تەنیا لە حاڵەتێکدا بەشداری ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل دەکات کە ئێران ئامانجەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆردومان بکات.


ئیسرائیل پێیوایە دەتوانێت بەردەوام بێت لە زیانگەیاندن بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تەنانەت بەبێ هاوکاری ئەمریکاش، سەرچاوە ئیسرائیلییەکان دەڵێن "ئەمریکا هاوکاریمان دەکات بۆ بەرگریکردن لە خۆمان وئەوە بەسە

;