Apora Logo

ناتانیاهۆ: ئیسرائیل بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی بۆ چەندین ساڵ پەک خستوە

ناتانیاهۆ: ئیسرائیل بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی بۆ چەندین ساڵ پەک خستوە

بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، کۆمەڵێک نیشانە هەیە کە ئاماژەن بۆ ئەوەی سەرکردە باڵاکانی ئێران خەریکی کۆکردنەوەی جانتاکانیانن،

15/6/2025

بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، کۆمەڵێک نیشانە هەیە کە ئاماژەن بۆ ئەوەی سەرکردە باڵاکانی ئێران خەریکی کۆکردنەوەی جانتاکانیانن، چونکە هەستیان بەوە کردووە چی لە رێگادایە.


ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەدا، ئێران نیازی هەبوو چەکی ئەتۆمی بداتە دەست هێزە تیرۆریستییەکان، کە هەڕەشەیەک بوو بۆ جیهان، گوتیشی ئۆپراسیۆنەکەش بە پشتگیری ترەمپ ئەنجامدرا کە بۆ یەکەمجار پیشەسازی نەوت و غاز و فەرماندە باڵا سەربازییەکانی ئێرانیان کردە ئامانج.


هەروەها ناتانیاهۆ دەڵێ، زیاتر لە 150 شوێنی کردووەتە ئامانج و زیانێکی گەورەی بە دامەزراوە ئەتۆمییەکان گەیاندووە کە پڕۆژەی ئەتۆمیی ئێرانی بۆ چەندین ساڵ دواخستووە و زانایانیشی کردووەتە ئامانج.


;