جموجوڵی بازرگانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئێران و وڵاتانی دیكه‌ی دراوسێی عیراق ئاساییه و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت: "ده‌روازه سنوورییه‌كان كراوه‌ن و كۆگاكانمان به‌شی چه‌ندین مانگ خۆراكیان تێدایه، بۆیه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك له بازاڕه‌كانماندا نییه".
شێخ عه‌تا محه‌مه‌د نوری جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: "سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئێران و توركیا هه‌ن كراوه‌ن و جموجوڵی بازرگانی تێیاندا زۆر ئاساییه".
هیچ مه‌ترسییه‌ك له كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك له‌هه‌رێمی كوردستان نییه و كۆگاكانمان به‌شی چه‌ندین مانگ خۆراكیان تێدا هه‌ڵگیراوه، بۆیه بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی نه‌بوونی خۆراك و شتومه‌كیان له‌سه‌ر نییه"، شێخ عه‌تا محه‌مه‌د واده‌ڵێت.
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌نارده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند: "كاڵا و شتومه‌ك و خۆراكی پێویست له بازاڕ و كۆگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن و پێداویستی ناوخۆ پڕ‌ده‌كه‌نه‌وه، لیژنه‌كانیش چاودێریی نرخی بازاڕ ده‌كه‌ن و رێگا به‌هیچ كه‌سێك نادرێت نرخ به‌رزبكاته‌وه".
له‌هه‌رێمی كوردستان 32 ده‌روازه‌ی سنووری هه‌یه كه ته‌نها 6 ده‌روازه‌یان به ره‌سمی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراقه‌وه ناسێندراون، هه‌روه‌ها 20 ده‌روازه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداوه نه‌ناسێندراوه و 6 ده‌روازه‌ی دیكه‌شیان ته‌نها له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ناسێندراوه و له‌لایه‌ن عیراقه‌وه به ره‌سمی نه‌ناسێندراون.