له‌باره‌ى پێشهاته‌كانى نێوان ئیسرائیل وئێرانه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: به هێزێكی بێ وێنه وه‌ڵامى هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بكرێته سه‌رمان.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هێرش بكرێته سه‌رمان، ئه‌وا هێزه‌كانی ئه‌مریكا به گه‌وره‌ترین هێز و به ئاستێكی بێ وێنه وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
هاوكات تره‌مپ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێرانه‌وه نییه.
سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانیش سه‌ڕۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد كه ده‌توانرێت به ئاسانی له نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕێككه‌وتن بكرێت و كۆتایی به‌م ململانێیه بهێنن.
پێشتریش به‌رپرسێكی ئه‌مریكا ڕاگه‌یاندبوو: كه ئه‌مریكا هێشتا ئاره‌زووی به‌شداریكردنی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازیی شانبه‌شانی ئیسرائیل نییه بۆ به‌ئامانجگرتنی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران. ئه‌و به‌رپرسه زیادی كرد: ئه‌مریكا هیواداره ئێران بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانوستان و ئاشتی به‌دی بهێنێت.