Apora Logo

سوپای ئیسرائیل: ئێران چەند هەفتەیەکی ماوە ببێتە خاوەن بۆمبی ئەتۆمی

سوپای ئیسرائیل: ئێران چەند هەفتەیەکی ماوە ببێتە خاوەن بۆمبی ئەتۆمی

سوپای ئیسرائیل: ئێران چەند هەفتەیەکی ماوە ببێتە خاوەن بۆمبی ئەتۆمی

15/6/2025

ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ڕاپۆرتەکانی هەواڵگریی کە دراوەتە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل ئاشکرای کردووە، ئێران چەند هەفتەیەکی ماوە ببێتە خاوەن بۆمبی ئەتۆمی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی، پرسی گەیشتنی ئێران بە بۆمبی ئەتۆمی گەیشتووەتە حاڵەتی پڕ مەترسیی، ڕادیۆکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو زانیارییانەی بەر لە جەنگی ئەم جارە، دەربارەی توانای ئێران بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی دەستی کەوتووە، زانیاریی زێڕینن.

لەبارەی دوا هەنگاوەکانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، ڕادیۆی ئیسرائیل باسی لەوەکرد: بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی پێویست بە دوو پێکهاتەی سەرەکی دەکات، ئەوانیش یۆرانیۆمی پیتێندراوە کە ئێران زۆر بە خێرایی هەوڵی بۆ دەدات و ئێستا گەیشتووە بە قۆناغێک کە دەتوانێت 15 بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات، ئەوەش دوای چەند ڕۆژێکی دیکە پیتاندنەکە کۆتایی دێت، لەگەڵ ئەو کەرەستانەی کە ئێران دروستی کردوون و ئاشکرای نەکردوون، ئەو کەرەستانەی یارمەتیدەر دەبن بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.


;