Apora Logo

ئەنقەرە ئیدانەی ئیسرائیل و ستایشی ترامپ دەکات

ئەنقەرە ئیدانەی ئیسرائیل و ستایشی ترامپ دەکات

تورکیا کە یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کاردانەوەی توندی هەبووە بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە غەززە و هەروەها هێرشەکانی بۆ سەر سوریا و لوبنان، ئیدارەی نەتانیاهۆشی لە گرژییەکانی ئەم دواییە بە بەرپرسیار زانیوە.

14/6/2025

ئەنقەرە یەکێک بوو لەو پایتەختانەی کە لە زوترین کاتدا بەدواداچوونی بۆ ئەو گرژییە ناوچەییە کرد کە بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد.

تورکیا کە یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کاردانەوەی توندی هەبووە بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە غەززە و هەروەها هێرشەکانی بۆ سەر سوریا و لوبنان، ئیدارەی نەتانیاهۆشی لە گرژییەکانی ئەم دواییە بە بەرپرسیار زانیوە.


جێی سەرنج بوو کە لێدوانەکانی تورکیا پەیامێکی ڕەخنەگرانەی بەرامبەر ئەمریکا تێدا نەبوو، بەڵکو بە پێچەوانەوە، دانوستانە ئەتۆمییەکانیان وا هەڵسەنگاند کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە دەستیپێکردبوو، وەک "تاکە میتۆد" لەسەر ڕێگای ئاشتی.


یەکەم لێدوان سەبارەت بەو هێرشانەی کە ئیسرائیل لە شەوی ١٢ی حوزەیران دەستیپێکرد، لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ١٣ی حوزەیران لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە درا.


لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەدا، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە توندترین شێوە ئیدانەی کرد و ئیدارەی نەتانیاهۆی بە جێبەجێکردنی سیاسەتی "ناسەقامگیری ستراتیژی" لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتبار کرد.


;