Apora Logo

بەغداد داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی واشنتۆن دەکات

بەغداد داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی واشنتۆن دەکات

بەغدا داوا لە واشنتۆن دەکات ڕێگری لە پێشێلکارییەکانی ئاسمانی ئیسرائیل بکات

14/6/2025

بەغدا داوا لە واشنتۆن دەکات ڕێگری لە پێشێلکارییەکانی ئاسمانی ئیسرائیل بکات

سەرچاوەیەکی باڵای حکومەت ڕۆژی شەممە (14ی حوزەیرانی 2025) بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق نامەیەکی فەرمی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ناردووە و داوا دەکات ڕێگری لە پێشێلکردنی ئاسمانی عێراقی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان بکات، ئەمەش بە پشتبەستن بە مەرجەکانی ڕێککەوتنی چوارچێوە کە لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ کراوە.


سەرچاوەکە لە بەیاننامەیەکدا بۆ دەزگای فەرمی دووپاتی کردەوە کە "پەیامەکە داوایەکی ئاشکرای لەخۆگرتبوو کە واشنتۆن بەرپرسیارێتی خۆی وەک ئەو هێزەی سەرکردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ئەستۆ بگرێت، بە ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەکی ئاسمانی کە کاریگەری لەسەر سەروەری عێراق هەبێت یان ئاسایشی وڵات بخاتە مەترسییەوە".


جەختیشی کردەوە "پێویستی هەموو لایەنەکان ڕێز لە سەروەری و ئاسمانی عێراق بگرن، هەروەها ڕێگری لە بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق بۆ مەبەستی دوژمنکارانە کە بتوانێت وڵاتەکە ڕابکێشێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخوازراو".


;