Apora Logo

سودانی: كار بۆ گەڕاندنەوەی حاجیان و گەشتیارە عێراقیەكان دەكەین

سودانی: كار بۆ گەڕاندنەوەی حاجیان و گەشتیارە عێراقیەكان دەكەین

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان، کاردەکەن بۆ دەستبەجێ گەڕاندنەوەی حاجیان و سەرجەم گەشتیارە عێراقییەکان بۆ زێدی خۆیان.

14/6/2025

ئەمڕۆ شەممە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئوردن و کوەیت و تورکیا، دەستبەجێ کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی گەشتیارانی عێراقی بۆ زێدی خۆیان.


وتیشی، بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی عێراق لە ژێر رێنمایی ئەوان و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە، دەستیانکردووە بە گەڕاندنەوەی حاجیانی عێراقی.


ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی داخرا و هەموو گەشتەکانی هەڵوەشاندەوە و گرفت بۆ گەڕانەوەی گەشتیارانی رێگای ئاسمانی درووستبوو.



;