ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، عەمید غوڵام رەزا محرابی، جێگری سەرۆکی دەستەی ئەرکان و عەمید مەهدی رەبانی، بەرپرسی ئۆپراسیۆنەکانی دەستەكە كوژران
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی دەستیپێکرد، لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەرکردەی سوپای ئێران و سپای پاسداران کوژران و دیارترینیان:
• فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، مەیجر جەنەراڵ حوسێن سەلامی .
• مەیجر جەنەراڵ محەمەد باغری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران.
• فەرماندەی مەڵبەندی سەربازی خاتەم ئەلئەنبیە جەنەڕاڵ غولام عەلی ڕەشید.
• فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، ئەمیر عەلی حاجی زادە.
• فەرماندەی هێزی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، تاهر پور.
• فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، داود شێخیان.
• جێگری سەرۆکی ئەرکانی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئێران، مەیجر جەنەراڵ مێهدی ڕەبانی (لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانی)
دیارترین زانای مردووی ئەتۆمی:-
• پرۆفیسۆری ئەندازیاری ئەتۆمی ئەحمەد ڕەزا زۆڵفەغەری .
• مێهدی تارانچی زانای بواری ناڤۆکی.
• فێرێدون عەباسی زانای بواری ئەتۆمی.
• عەبدولحەمید مینۆچێهر زانای بواری ئەتۆمی.
• ئەمیر حسێن فەغیحی زانای بواری ئەتۆمی
• مۆتەلیبیزادە زانای ئەتۆمی
لە کاتێکدا سەرچاوەکان باس لە برینداربوونی عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئێران و سەرپەرشتیاری دانوستانە ئەتۆمییەکان دەکەن، ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئەمنیەوە ڕایگەیاندووە کە عەلی شەمخانی کوژراوە .