Apora Logo

كەشناسی: خۆڵبارینێکی کەم ئاسمانی هەرێم دەگرێتەوە

كەشناسی: خۆڵبارینێکی کەم ئاسمانی هەرێم دەگرێتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، خۆڵبارینێکی کەم ئاسمانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزمدەبنەوە.

14/6/2025


ئەمڕۆ شەممە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و وتی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە بە ١ بۆ ٢ پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.


لەبارەی کەشی سبەینێ وتیشی، بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەمشێوەیە:



هەولێر : ٤٢ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٤١ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٤٠ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٤١ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٤٢ پلەی سیلیزی

سۆران : ٤٠ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٣٢ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٤٦ پلەی سیلیزی

 


;