رۆژی شەممە 14ی حوزەیرانی 2025 یسرائیل کاتز، وه زیری به رگری ئیسرائیل رایگەیاند، رژێمی ئێران به بۆردومانكردنی شوێنە مەدەنیەكان هێڵی سووری بەزاندووە و باجه کەشی دەدات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی شەممە بەهۆی شەپۆلی موشەکەکانی ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل سێ ئیسرائیلی کوژران و دەیان کەسیش برینداربوون ، لە تۆڵەکردنەوە لە هێرشێکی ئیسرائیلی کە ڕۆژی هەینی 13ی حوزەیران، دامەزراوە ناوەکییەکان و ژێرخانی سەربازی کردە ئامانج، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک سەرکردەی سەربازی و ئەمنیی ئێران و زانایانی ئەتۆمی.
چی ڕوویدا؟
• ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئۆپەراسیۆنێکی چڕ و پڕی سەربازی ئەنجامدا و شوێنە هەستیارەکانی ئێرانی کردە ئامانج.
• بنیامین ناتانیاهۆ ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند ، ئامانجی ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل "شکستپێهێنانی هەڕەشەی ئێرانە بۆ سەر بوونی ئیسرائیل".
• بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ناتانیاهۆ لە وتەیەکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل دامەزراوەی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی لە نەتەنز کردۆتە ئامانج.
• ئیسرائیل سەرکردەکانی ئێرانی کردە ئامانج کە دیارترینیان حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران و محەمەد باغری، سەرۆک ئەرکانی سوپای پاسداران بوون، کە هەردووکیان لە هێرشەکاندا کوژران.