Apora Logo

ئێران: دەستمان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی سەر بە مۆساددا گرتووە

ئێران: دەستمان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی سەر بە مۆساددا گرتووە

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی پڕ لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە مۆسادى ڕاگەیاند، ئەمەش وەک بەشێک لە هەوڵە ئەمنییە بەردەوامەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دزەکردن و چوونە ناو وڵاتەکەی وەسف کرد.

14/6/2025


ڕۆژی شەممە (١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥)  لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، هاتووە "ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، لە جۆری 'ویست' و 'کامونێت' (بارهەڵگری سووک)، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژییان پێبووە کە پێدەچێت ئامادەکرابێت بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لەناو خاکی ئێراندا".

 

وەزارەتەکە داوای لە هاوڵاتیان کردووە "وریا بن و چاودێری هەر جوڵەیەکی گوماناوی ئۆتۆمبێلی داخراو یان بارهەڵگری بچووک بەتایبەت ڤانەکان بکەن"، ئاماژەی بە پێویستی ڕاپۆرتکردنی دەستبەجێی هەر چالاکیەکی نائاسایی لە ڕێگەی ژمارە ئەمنی (113)ی ژووری ئۆپەراسیۆنی ناوەندییەوە کرد.

 

ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و تەلئەبیب بەرەو هەڵکشان و تۆمەتبارکردنی یەکتر بە ئەنجامدانی هێرش و تیرۆر و تێکدان لە ناو خاکی ئێراندایە. ئێران هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شانە سیخوڕییەکانی هەڵوەشاندووەتەوە و دەست بەسەر کەرەستەی سەربازی لە پارێزگا سنوورییەکان گرتووە.

 

;