دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز رایگەیاند، چاوەروانی وەلامی ئێرانن بەلام ئەگەر پێویست بكات بەرگری لە ئیسرائیل بكەن.
وتیشی: ناتوانن رێگە بە ئێران بدەن ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی و هیواشی خواست بتوانن بە زووترین كات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
ئەوەش لە كاتێكدایە، بەربەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل ئۆپراسیۆنێكی سەربازی فراوانی بەناوی "شێری بەئاگاهاتوو" ئەنجامدا و تێیدا هێرشیكردە سەر چەندین دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران و بەهۆیەوە ژمارەیەك سەركردە و لێپرسراو و فەرماندە و زانای ئەتۆمی وڵاتەكە كوژران.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكاش (سێنتكۆم) رایگەیاند، هێزەكانیان خستووەتە ئامادەباشی تەواو و وەڵامی هەر هێرشێكی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەكانیان دەدەنەوە و ئیسرائیلیش دەپارێزن