Apora Logo

ئەو کەسانەی جوانکاریان کردوە سیستەمی پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی نایانناسێتەوە و کێشەیان بۆ دروست دەکات

 ئەو کەسانەی جوانکاریان کردوە سیستەمی پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی نایانناسێتەوە و کێشەیان بۆ دروست دەکات

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی دەڵێت، ئەو کەسانەی نەشتەرگەری جوانکارییان کردووە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کێشەیان بۆ دروستده‌بێت.

12/6/2025

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی دەڵێت، ئەو کەسانەی نەشتەرگەری جوانکارییان کردووە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی  خۆراک کێشەیان بۆ دروستده‌بێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئاراس محەمەد، به‌ڕێوه‌به‌ری پسوڵه‌ی خۆراكی سلێمانی وتی، زۆرینەی ئەو کەسانەی لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کێشەیان بۆ دروستبووە ئەوەیە کە وێنەی کارتی نیشتمانییان و وێنەی ئێستایان جیاوازیی هەیە و بەو هۆیەوە ئەپڵیکەیشنەکە نایخوێنێتەوە.


وتیشی، بە زۆری ئەوانەی جوانکارییان کردووە، یان بەهۆی تەمەنەوە رووخساریان گۆڕاوە و چرچولۆچی تێکەوتووە ئەو کێشەیەیان بۆ دروست دەبێت و سیستمەکە نایانناسێتەوە.

ئەوەش لە کاتێدایە، لە ساڵی رابردووەوە عێراق دەستی كردووە بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك و ئێستا پرۆسەكە گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان.


;