Apora Logo

جگەرە ساڵانە 8 ملیۆن كەس دەكوژێت

جگەرە ساڵانە 8 ملیۆن كەس دەكوژێت

جگەرە ساڵانە 8 ملیۆن كەس دەكوژێت

12/6/2025

جگەرەكێشان خراپە بۆ تەندروستی، هەمووان ئاگادارن، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی جگەرەكێشان بەردەوامە لە بەرزبوونەوەدایە، زاراوەی جگەرەكێشان جگەرەی ئەلیكترۆنی و نێرگەلەو ئەوانی تریش دەگرێتەوە.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بە دروشمی (بەڕوواڵەت سەرنجڕاكێشن، بەڵام نیازیان خراپە) كە مەبەست لێی ڕاكێشانی دیزاینی ڤەیب و پاكەتی جگەو نێرگەلەیە یادەكەی كردەوە.

كێشانی تووتن یەكێكە لە گەورەترین هەڕەشەكانی تەندروستی گشتی كە جیهان ڕووبەڕووی بۆتەوە، ساڵانە زیاتر لە (8) ملیۆن كەس بەهۆی بەكارهێنانی تووتنەوە گیان لەدەست دەدەن.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو تامانەی بۆ جگەرەی ئەلیكترۆنی دروستكراون، ژەهراوین و گەنجان دووچاری مەترسی دەكەنەوە.

جەخت لەوەكراوەتەوە، كە ئەو بەرهەمانەی جگەرەی ئەلیكترۆنی، نەخۆشی توند لە سییەكاندا دروست دەكەن، دەشڵێت: تامەكان و پاكەتە جوانەكانی جگەرەی ئەلیكترۆنی، ئامانجیان لێی ڕاكێشانی سەرنجی گەنجانە تاوەك بكەنە نێو تەڵەی بازرگانەكان.


;