Apora Logo

شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات

شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات

شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات

12/6/2025

کەشناسی عێراق دەڵێت، سبەینێ شەپۆلێکی گەرمای بەهێز رووی لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات، کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەری کەمیک تاوە باران و بروسکە هەیە.

کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانیش نیمچە هەور دەبێت لەگەل ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە.

سەبارەت کەشوهەوای سبەینێش وتی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارەش بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری چالاک بوونی خێرایی با هەیە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم.

هاوکات دەستەی کەشناسی عێراقیش رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوو پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە و لە هەندێک پارێزگا ٤٩ پلەی سەدی تۆماردەکرێت.

پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەمشێوەیە:

هەولێر: ٤٣ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٩ پلەی سیلیزی

دهۆک:٤١ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤٦ پلەی سیلیزی

زاخۆ:٤٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :٤١ پلەی سیلیزی

سۆران:٤٠ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٤٦ پلەی سیلیزی

;