Apora Logo

دیدارەکانی ئۆجەلان بەردەوام دەبن

دیدارەکانی ئۆجەلان بەردەوام دەبن

ئایشە گول دۆغان ئاماژەی بەوەدا کە پرسی کورد تەنها پرسێک نییە بۆ کورد، و ئامادەکاری دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.

11/6/2025

ئایشە گول دۆغان وتەبێژی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان سەبارەت بە کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی لە بارەگای پارتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرد. ئایشە گول دۆغان ڕوونیشیکردەوە، یەکێک لەو تەوەرە سەرەکییانەی لە دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی گفتوگۆی لەسەر کرا، ئەو لیژنەیە بوو کە بڕیارە لە پەرلەمان پێکبهێنرێت.

ئایشە گول دۆغان ئاماژەی بەوەدا کە پرسی کورد تەنها پرسێک نییە بۆ کورد، و ئامادەکاری دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو لایەنە ئۆپۆزسیۆنانەی لەگەڵیان کۆبووەتەوە داوای "پەیوەندی ڕاستەوخۆ، پەیوەندی، ئاشکراکردن و شەفافیەت" دەکەن.

کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن

ئایشە ڕوونیشیکردەوە، لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) و پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی (مەهەپە)یش کۆبووەتەوە، هەروەها ئەو کۆبوونەوانە بەردەوام دەبن و دەڵێت "ئێمە تەنها لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی نوێنەرایەتی پەرلەمان کۆبوونەوە ناکەین بەڵکو ، کۆبوونەوەکان بەردەوامن و بەردەوام دەبن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە کە نوێنەرایەتی پەرلەمانیان نییە. ئەم کۆبوونەوانە لە قۆناغی نوێشدا بەردەوام دەبن. دوای ئەو کۆبوونەوانە بەیاننامەی نووسراو دەرچووە".

ئامادەکاری بۆ چوون بۆ ئیمرالی

ئایشە گول دۆغان ئاماژەی بە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان کرد و وتی، "دەم پاتریش  ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی بەم زووانە بچینە دوورگەی ئیمرالی. لەگەڵ شاندێک کە پێکهاتووە لە ئەندامانی دەستەی ناوەندی ئیداریی پارتەکەمان، لەنێویاندا هاوسەرۆکەکانمان، دەچینە دوورگەی ئیمرالی. ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا کۆببینەوە". ئۆجەلان و ڕاوێژ لەگەڵیدا بۆ تێگەیشتن و لێکدانەوە لەم قۆناغە و خۆڕێکخستنێکی بەهێزتر لە زووترین کاتدا وەک شاندێک لە مەهەپە سەردانی دەکەین و پێدەچێت لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی دیکە کۆبونەوەی ئەنجامبدات.


ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەیەوێت لەگەڵ مەزلوم عەبدی و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و  و پارتی دیموکراتی کوردستان  کۆبوونەوە ئەنجام بدات.

ئایشە گول دۆغان لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: "بە لەبەرچاوگرتنی قورسایی و فراوانی ئەو پرسە، پێمان وایە بۆ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە قازانجی دەبێت کە لەگەڵ بەڕێز مەسعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەزلوم عەبدی،  قوباد تاڵەبانی ، و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە ئەنجام بدات. هەروەها دەزانین کە ئەو دەیەوێت ئەو کۆبوونەوانە ئەنجام بدات. ئێمە دەمانەوێت هاوبەشی ئەم کۆبوونەوەیە بکەین". لەگەڵ خەڵکدا. ئەمە داواکاری بەڕێز ئۆجەلانە.


;