Apora Logo

ناتانیاهۆ بە نیازی رێککەوتنە لەگەڵ سوریا

ناتانیاهۆ بە نیازی رێککەوتنە لەگەڵ سوریا

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، داوای لە تۆم باراک، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا، واشنتۆن نێوەندگیری لە دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشق بکات.

11/6/2025

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەکسیۆس، بەرپرسێکی ئیسرائیلی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکرایکردووە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، داوای لە تۆم باراک، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا، واشنتۆن نێوەندگیری لە دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشق بکات.

 

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، نەتانیاهۆ بەدوای ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ سوریادایە و کاردەکات بۆ ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی ئاشتی.

لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی سوریا لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ هاوتا فەرەنسیەکەی لە کۆشکی ئیلیزە ڕایگەیاند، دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل لە ڕێگەی نێوەندگرانەوە بەڕێوەدەچێت بۆ ئەوەی "دۆخەکە هێور بکرێتەوە ونەهێڵدرێت لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت


لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای دیدارەکەی لەگەڵ شەرع ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆکی سوریا ئامادەیە لە کۆتاییدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، "بەڵام ماوەیەکی دەوێت".


شەرع هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەم بابەتە نەداوە ، لەبری ئەوە وتی پاڵپشتی گەڕانەوە بۆ مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەستی ساڵی 1974 دەکات کە ناوچەیەکی پارێزراوی لە بەرزاییەکانی جۆلان بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دروستکرد.

 

مانگی ڕابردوو بەرپرسێکی ئیسرائیلی بۆ ئەلعەرەبییە حەدەث ئاشکرای کرد کە کۆبوونەوەکانی نێوان ئیسرائیل و نوێنەرانی ئیدارەی نوێی سوریا لە ژێر چاودێری تورکیادا ئەنجام دراون و ئاماژەی بەوەشکرد کە کۆبوونەوەکان "ئەرێنی"ن.

هەروەها لەو کاتەدا ئاماژەی بەوەدا کە دیمەشق ئاماژەی نیازپاکی پێشکەش بە ئیسرائیل کردووە و بە ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر ڕادەستکردنی کۆمەڵێک کەلوپەلی سیخوڕی ئیسرائیلی ئێلی کۆهین کە ماوەیەکی زۆرە لە سێدارە دراوە، .



;