Apora Logo

پێچەوانەی ھەموو پێشبینیەکان لە ئەنجومەنی ئاسایش بە ئەرێنی باس لە دۆخی عێراق کرا

پێچەوانەی ھەموو پێشبینیەکان لە ئەنجومەنی ئاسایش بە ئەرێنی باس لە دۆخی عێراق کرا

چەند ڕۆژێکە ھەندێک لە میدیاکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان وا باس لە خراپی دۆخی عێراق دەکەن وەک ئەوە وایە دۆخی عێراق ڕوو لە ڕووخان بێت.

11/6/2025

ئا: ئاپۆرانیوز


رۆژی سێشەممە 10ی حوزەیرانی 2025، پێش پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایش دیسان باس لە ئەوە کرا کە دۆخی عێراق دەبردرێتە ئەنجومەنی ئاسایش، پێشبینی ئەوە دەکرا نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان ھەڵسەنگاندنی خراپ بۆ دۆخی عێراق بکات بەڵام وا دەرنەچوو.


لە دەستپێکی وتارەکەیدا محەممەد حەسان نوێنەری هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی یونامی لە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایش گووتی:"لە نێوان دوا ڕاپۆرتم، شەش مانگ لەمەوبەر و ئێستا، زۆر شت لە عێراق ڕوویداوە. لێرەدا باسی هەموویان ناکەم، بەڵام، ئەگەر ڕێگەم پێبدەن، دەست دەخەمە سەر بەرچاوترین پێشهاتەکان لە پێش هەموویانەوە پێشکەوتنی عێراق بەرەو سەقامگیری زیاتر و خۆشگوزەرانی زیاتر و یەکگرتنی ناوچەیی نزیکتر".


سەبارەت بە پەیوەندیەکانی بەغدا و ھەرێمی کوردستان بەرپرسەکەی یۆنامی لە عێراق باسی لە بڕێنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم نەکرد بگرە باسی لە پێوستی دیالۆگی نێوان بەغدا و ھەرێمی کوردستان کرد کاتێک گووتی؛

"دەمەوێت جەخت بکەمەوە کە پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر شەراکەتە کە پێویستی بە دیالۆگ و هاوکاریی بەردەوام هەیە، لەسەر بنەمای دەستووری عێراق، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەر چارەسەری هەر کێشەیەکی هەڵپەسێردراوی نێوان هەردوولا بکات. "


سەبارەت بە دواکەوتنی پێکھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دوای شەش مانگ لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرپرسەکەی یۆنامی گووتی؛ دوای شەش مانگ لە هەڵبژاردنە سەرکەوتووەکانی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا، پێکهێنانی حکومەتی هەرێم بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە. پێویست ناکات بڵێین ڕۆحی سازان، کە سەرنجی لەسەر ئامانجە هاوبەشەکان بێت نەک دابەشکاری حزبی، کلیلی تێپەڕاندنی ئەم چەقبەستووە درێژخایەنە. گومانم نییە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بتوانن حکومەتێکی کارامە پێکبهێنن کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق و عێراق بە گشتی بکات.

;