Apora Logo

لە قوشتەپە مامۆستایەکی ئایینی بەشەش گوللە کوژرا

لە قوشتەپە مامۆستایەکی ئایینی بەشەش گوللە کوژرا

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە شارۆچکەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگەی هەولێر، مامۆستایەکی ئایینی کوژرا.

11/6/2025

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی حوزەیرانی 2025، لە شارۆچکەی قوشتەپە تەقە لە هاووڵاتییەک کرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.


پەیامنێری “ئاپۆڕا نیوز” ڕایگەیاند، کوژراوەکە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە کاتێک شەش گوللەی لێدراوە و دوای گیانلەدەستدانیشی تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی.


ئەوەشی خستەڕوو کە کوژراوەکە مامۆستای ئایینیە و تەمەنی 33 ساڵە و دانیشتووی کامپی کاوەیە، بکوژەکەش خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.


بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کوژراوەکە چەند ساڵێک لەمەوبەر بە ئۆتۆمبێلەکەی لە منداڵێکی داوە و گیانی لەدەستداوە، ئەگەرچی ساڵێک و شەش مانگ زیندانی کراوە و لە لایەنی کۆمەڵایەتیشەوە خێزانەکە کۆتاییان بە کێشەکە هێناوە، بەڵام ئەمڕۆ باوکی کوژراوەکەوە بە شەش گوللـە ئاوارەی کوشتووە.

;