مایک هاکابی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بلومبێرگ ڕایگەیاند، وڵاتەکەی چیتر هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی نادات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە گەیشتن بەم ئامانجە بەدووری دەزانرێت مەگەر گۆڕانکاری کولتووری "گەورە" لە ناوچەکەدا ڕوونەدات- ئەو گۆڕانکاریانەی کە بە وتەی خۆی "پێدەچێت لە تەمەنی ئێمەدا ڕوونەدات".
هاکابی جەختیلەوەشکردە، حەماس بە تەنیا بەرپرسیاری شەڕی نێوان ئیسرائیل وحەماسە لە کەرتی غەززە، ڕایگەیاند، ململانێکان تەنیا لە حاڵەتێکدا دەتوانێت کۆتایی پێبێت کە حەماس ئەو دەستگیرکراوانەی کە لە غەززە ماونەتەوە ئازاد بکات.
سەبارەت بە شوێنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین، هاکابی پێشنیاری دەستبەسەرداگرتنی پارچە زەوییەک لە وڵاتێکی موسڵمان کرد لەبری ئەوەی داوای لە ئیسرائیل بکات. وتیشی: دەوڵەتی فەلەستینی تەنها دوای گۆڕانکارییە گەورەکانی کولتووری دەتوانرێت دامەزرێت و ئەوەش لە تەمەنی ئێمەدا ڕوونادات.
هاکابی هەروەها لێدوانی لەسەر دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێرانی دا و ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ڕێگە بە ئێران نادات پیتاندنی یۆرانیۆم بکات، هەروەها "هیچ شتێک لە مێزەکە دەرناچێت" ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن، واتە دەکرێت پەنا بۆ کردەوەی سەربازی ببرێت.