لامین یاماڵی ئەستێرەی لاوی ئیسپانی لە تەمەنی 17 ساڵیدا گرانترین یاریزانی تۆپی پێیە و نرخەكەی دەگاتە 200 ملیۆن یۆرۆ.
بەپێی ریزبەندییەكی نوێ پێگەی ترانسفیرماركتی جیهانى، لامین یاماڵ بە 200 ملیۆن یۆرۆ بە بەهاترین یاریزانی تۆپی پێیە و لە تەمەنی 17 ساڵیدا گرەوەكەی لە ئەستێرە و یاریزانی گەورە بردوەتەوە.
لە ریزبەندیەكەدا جود بیلنگهامی ئینگلیزی و كیلیان ئێمباپێی فەرەنسی و ئیرلینگ هالاندی نەوریجی لە پلەی دوەمدان و نرخە خەمڵێندراوەكەی هەر یەكەیان 180 ملیۆن یۆرۆیە.
دواتر ڤینیسیۆس جۆنیۆرۆی هێرشبەری بەرازیلی دێت كە ترانسفیرماركت نرخەكەی لە 170 ملیۆن یۆرۆدا دیاریكردوە، هەرچی بۆكایۆساكای ئینگلیزیە بە 150 ملیۆن یۆرۆ لەدوای ئەستێرەكەی ریاڵ مەدرید دێت.
ترانسفیرماركت نرخی 140 ملیۆن یۆرۆی بۆ پێدری ناوەندكاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا داناوە