لەسەر فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، (لیوای مافپەروەر یادگار ئەنوەر فەرەج)، گشت تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بەپێی پلانی دیاریکراو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕوودا و بارودۆخە لەناکاو و نەخوازراوەکان کە ڕۆژانی جەژندا خرابوونە ئامادەباشی و سوپاس بۆ خوا، تەواوی کارەکان بەگوێرەی پلانەکە بەڕێوەچوون و لەم خاڵانەی خوارەوەش ئاماری ڕووداوەکان لە ڕۆژانی جەژندا دەخەینە ڕوو:
ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە: کۆی گشتی 173 ڕووداو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕوویداوە
ڕووداوی پوش و پەلاش: لە کۆی ڕووداوەکانی ئاگر 57 سووتانی پوش و پەڵاش هەیە
خنکان: یەک ڕووداوی خنکان ڕوویداوە و منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان لە پارێزگای دهۆک بووەتە قوربانه
مردن بە ڕووداو: یەک ڕووداوی مردن لە ئیدارەی زاخۆ تۆماراکراوە کە لە ڕووداوی ئۆتۆمبێل گیانی لەدەست داوە
سووتانی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل: هەشت ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلێک سووتاون
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان